عەبدوڵڵا ئەشعال دیپلۆماتکاری پێشەنگی میسری جەختی لەوە کردەوە کە مەبەست لە ناردنی کەرەستەی سەربازیی ئەمریکا بۆ ناوچەکە دڵنیاکردنەوەی ڕژێمی زایۆنیستییە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکا هەرگیز ناچێتە شەڕ لەگەڵ ئێران و هەرگیز ڕێگە بە ئیسرائیل نادات هێرش بکاتە سەر ئێران.
ئەشعال ڕوونی کردەوە: ترامپ هەوڵ دەدات بە کەمترین تێچوو، بگاتە ئامانجەکانی.
ناوبراو ڕایگەیاند: هەموو حاکمە عەرەبەکان یارمەتی تەلئەبیبیان داوە و خوازیاری لەناوچوونی غەززەن. ئامانجی ڕژێمی زایۆنی وەک لە پرۆژەی هێرزلدا هاتووە، بیابانی سینایە.
هاوکات مەمدوح حەمزە، شارەزای زمانی عەرەبی، هەروەها جەختی لەوە کردەوە: مەبەست لە ناردنی کەرەستەی سەربازی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێران نییە، بەڵکوو جێبەجێکردنی پڕۆژەی گواستنەوەی دانیشتوانی کەرتی غەززە بە زۆرەملێ بۆ بیابانی سینا و ئەگەر پێویست بکات ڕووبەڕووی سوپای میسر ببنەوە.
342/
Your Comment